|
مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی ده‌زگایه‌كه‌و به بڕیاری سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (ژماره 136ی رۆژی 8-3-2006) دامه‌زرێندراوه ، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كه له بڕیاره‌كه
بڕیار
پشت به‌ستن به ئه‌حكامی بڕیاری ژماره (180) له 30/ئه‌یلولی/2002، بڕیارماندا:-
(بڕیارێكی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندی (سه‌نته‌ر) كوردۆلۆجی له هه‌رێمی كوردستان)
1. مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، كه له‌م بڕیاره‌دا هاتووه، ئه‌م مانایانه ده‌گرێته‌وه كه له به‌رامبه‌ریان هاتووه:
- مه‌ڵبه‌ند: مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی له هه‌رێمی كوردستان.
- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی مه‌ڵبه‌ند.
مادده‌ی دووه‌م:
1) دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی ئه‌كادیمی به‌ناوی (مه‌ڵبه‌ندی (سه‌نته‌ر) كوردۆلۆجی له هه‌رێمی كوردستان) كه جێگه‌ی ناوه‌ندی كوردۆلۆجی سه‌ر به زانكۆی سلێمانی ده‌گرێته‌وه له گشت ئه‌رك و مافه‌كانیدا و خاوه‌نی كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌ویی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕی و دارایی خۆی ده‌بێت و ڕاسته‌وخۆ ده‌به‌سرێته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و ده‌توانێت هه‌موو ڕه‌فتارێكی یاسایی ئه‌نجام بدات بۆ ده‌یهێنانی ئامه‌نجه‌كانی. ناوه‌ندی سه‌ره‌كی مه‌ڵبه‌ند له شاری سلێمانی ده‌بێت و بۆی هه‌یه لقی خۆی له شاره‌كانی تری هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.
2) گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كوردۆلۆجی سه‌ر به زانكۆی سلێمانی به سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكی گواستراوه و نه‌گواستراوه و فه‌رمانبه‌رانیه‌وه بۆ سه‌ر میلاكی مه‌ڵبه‌ند.
مادده‌ی سێیه‌م:
أ- مه‌ڵبه‌ند كارده‌كات له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه:
1) گرنگی دان به به‌رزیی ئاستی ئه‌كادیمی و زانستی و بیریی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی زانین و بیر به به‌رهه‌می نوێ و بواری تازه.
2) بایه‌خ دانی تایبه‌تی به زمانی كوردی له رووی وشه‌گه‌ل و زاراوه و داڕشتنی سیمانتیكی و رێزمانییه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی زمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ره‌خنه‌ی فیكری له وشه‌ی نه‌شیاو نه‌شازی بێگانه.
3) بایه‌خدان به نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد به شێوه‌یه‌كی زانستیانه.
4) هه‌وڵدان بۆ ده‌رهێنانی كولتوور و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و فیكری كوردی له جوغزی جیۆگرافیای ناوچه‌یه‌ی و هه‌نگاو نانیش به‌ره‌و جیهانی بوون له رێگای ناساندنی كولتووری كوردی به كولتووره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و جیهان به تایبه‌تی ئه‌وروپایی و رۆژئاوایی.
5) هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی.
ب- مه‌ڵبه‌ند بۆ به‌جێهێنانی ئامانجه‌كانی كۆرس كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی توێژه‌ر لێكۆڵه‌ر ساز ده‌كات. سیمینار و كۆنفرانسی تایبه‌تی له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كولتووری، مێژوو، زمان و هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی كولتووری رێكده‌خات. هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ند گۆڤارێكی ئه‌كادیمی ده‌رده‌كات و ساڵانه كۆمه‌ڵێك كتێب بڵاوده‌كاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
1.مه‌ڵبه‌ند سه‌رۆكێكی ده‌بێت كه به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌بێت له سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی له‌به‌ر رۆشنایی یاسا و رێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان.
2.مه‌ڵبه‌ند (ئه‌نجومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردن)ی ده‌بێت كه له لایه‌ن سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌نجومه‌ن پلانی كار بۆ مه‌ڵبه‌ند داده‌نێ و بووجه‌ی تایبه‌تی بۆ پێشنیار ده‌كات. دواتر پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه و ئه‌ركه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌كانی و چۆنیه‌تی بڕیاردان ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌نده‌وه به په‌یڕه‌وێكی ناخۆ ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
3.ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ربڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ند.
مادده‌ی پێنجه‌م:
سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ند به سیستمێكی ناوخۆیی ئه‌م خاڵانه خواره‌وه رێكده‌خات:
1) پێكهاته‌ی به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌رك و ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنانی به‌شی پێویستی ده‌بێت بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری كارگێری و ژمێریاری مه‌ڵبه‌ند.
2) شێوه و پڕۆسیسی به‌رهه‌م هێنانی زانستی و رێباز و مێتۆدی به‌جێگه‌یاندنی كار و پڕۆژه‌كان و پێوه‌ره‌كانیان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به راوێژ له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند میلاكی پێویستی فه‌رمانبه‌ران و بوجه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ داده‌نێت به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامه‌نجه‌كانی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
پێدانی ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ند به راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن بۆ سازدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی پسپۆڕ و شاره‌زا له بواره جیاجیاكانی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی مه‌ڵبه‌نددا بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیی تایبه‌ت و وه‌رگێڕان بۆ مه‌ڵبه‌ند. ئه‌رك و مافی ئه‌و پسپۆڕ و شاره‌زایانه‌ی به پێی گرێبه‌ستی تایبه‌تی ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ ده‌كه‌ن له رۆژی ده‌رچونییه‌وه.
2. له سلێمانی نوسرا له 8/ئازار/2006ز، به‌رامبه‌ر 17/ڕه‌شه‌مێ/2705ك.
ئامانجی مه‌ڵبه‌ند باس و توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادێمی و زانستی له بواری جۆراوجۆری زمان، ئه‌ده‌ب، مێژوو، جیۆگرافیا، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیستمی خوێندن و هه‌ر لایه‌نێکی تری ژیانی کورده‌واری هان بدات، پلانیان بۆ دابنێت و پشتگیری‌یان بکات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش مه‌ڵبه‌ندی کوردۆلۆجی به گرنگی ده‌زانێت کۆمه‌ڵیک توێژه‌ر، لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێر، که ده‌یانه‌وێت کاتی خۆیان (یان به‌شیکی کاته‌که‌یان) بۆ توێژینه‌وه و وه‌رگێڕان ته‌رخان بکه‌ن، له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا کار بکه‌ن، یان به‌و شێوه‌یه‌ی بۆیان ده‌گونجێت به‌شداری پرۆژه و کاره‌کانی مه‌ڵبه‌ند بکه‌ن. مه‌ڵبه‌ند ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ده‌ڕه‌خسێنێت، به بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له لایه‌نی ره‌گه‌ز، جێنده‌ر، بۆچوونی سیاسی و ته‌مه‌ندا بکات. پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی مه‌ڵبه‌ند ئه‌وه‌یه که بایه‌خ به چه‌شنی (کوالیتی) واتا به‌رزیی ئاستی ئه‌کادێمی و زانستی و هزری به‌رهه‌مه‌کان ده‌دات، به‌رهه‌می نوێ و بواری تازه و نووسینه‌وه‌ی مێژووی کورد به شێوه‌یه‌کی زانستی، به‌گرنگ ده‌گرێت. هه‌روا بایه‌خی تایبه‌تی به زمانی کوردی ده‌دات
|

قضاء هةلَةبجة دراسة في الجغرافية الإقليمية
|

شیعری ناوچه‌ی موكریان
|

ئیدیۆم چه‌شن و پێكهاتنی له زمانی كوردیدا
|

هه‌فته‌نامه‌ی كوهستان
|

دابه‌شبوونی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر
|
| Kurdology copyright 2008© All Rights Reserved |
Created by: Avesta Group |
|
|