|
ناوی
کتێب:
هه‌فته‌نامه‌ی كوهستان
نووسه‌ر: /
وه‌رگێڕ: /
کورته: هه‌فته‌نامه‌ی كۆهستان
ره‌نگه بۆ ناسینی پوختتری هه‌فته‌نامه‌ی "كوهستان" كه له سه‌رده‌مانی ده‌ركه‌وتنی كۆماری كوردستاندا له مه‌هاباد، له تاران ئاماده‌و چاپ كراوه و دواتر به شێوه‌ی ئابوونه و دواتریش له رێَگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وا باشتربێ له وه‌رگێڕانی هه‌ندێ به‌شی سه‌روتاری یه‌كه‌م ژماریه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌گه‌ر چی له هیچ یه‌ك له ژماره‌كانی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه‌دا ئاماژه بۆ بابه‌تێك به‌ناوی سه‌روتار نه‌كراوه، كه‌چی هه‌موو ژماره‌یه‌ك مانشێتی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م هه‌بووه بۆ لێكدانه‌وه‌و نواندنی هه‌ڵوێستی رۆژنامه‌كه بۆ رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی پێش ده‌رچوونی ژماره. ئه‌م نووسینانه‌ش، كه‌وتمان حوكمی سه‌روتاریان هه‌یه، له‌وانه‌یه له لایه‌ن خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌رپرسی رۆژنامه‌كه دوكتۆر ئیسماعیلی ئه‌رده‌ڵانه‌وه، به‌ڵام بێ ناو و ئیمزا، نووسرابن. ئه‌مه هه‌ندێ به‌شی یه‌كه‌م بابه‌تی یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌كه‌یه به وه‌رگێڕانی كوردی:
نامه‌ی كوهستان بۆ دانراوه؟
"له‌م كاته ناسكه‌دا كه وڵات پتر له هه‌موو كاتێك پێویستی به خۆبه‌خشینی كه‌سانه، له‌م ساته‌دا كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان خه‌ڵك خه‌ریكی داڕشتنی به‌رنامه‌ی پاش جه‌نگی جیهانیی دووه‌م و دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی به‌خته‌وه‌ریی هاونیشمانیانی خۆیانن، له‌م دۆخه‌دا كه خه‌ڵكی زیندوو، جگه له مه‌زنی وڵاته‌كه‌یان چ ئاواتێكی دیكه‌یان نییه‌و شه‌و و رۆژ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، ئێمه خه‌ریكی چین؟
ئێمه به‌ربووینه‌ته گیانی یه‌كتر و ئاسایشی گشتی ده‌شێوێنین، ئێمه جگه له به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی خۆمان چی دیكه نابینین، ئێمه به‌رده‌وام خه‌ریكی دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه‌ین، ئێمه به هه‌ردوو ده‌ست، توند كڵاوه‌كه‌ی خۆمان گرتووه‌و گرنگ نییه به‌چی رایده‌گرین، ئێمه له‌م وه‌یشوومه‌دا بیر له هاونیشتمانیانی خۆمان ناكه‌ینه‌وه".
پاشان نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ئاماژه بۆ وازهێنانی كاربه‌ده‌ستانی جیاواز له چاره‌نووسی خه‌ڵك ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌ندێ كه‌س بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاژاوه ده‌نێنه‌وه‌و هیچ بیر له مه‌زنی و سه‌ربه‌خۆیی ئێران ناكه‌نه‌وه‌و به‌م جۆره به‌رده‌وام ده‌بێ:" به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر شتی بچووك ده‌ڕۆن‌و وه‌ڵاتی پێ لاواز ده‌كه‌ن". له‌مه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌یه به ناوی گه‌لانی ئێرانه‌وه ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه:" به خه‌یاڵی كێدا دێت، ئازه‌ربایجان بیر له جودابوونه‌وه بكاته‌وه؟ كێ ده‌توانێ بیر له‌وه بكاته‌وه كوردان جگه ئێرانی‌بوون بیر له شتێكی دیكه بكه‌نه‌وه؟
له‌گه‌ڵ عه‌قڵی كێدا ده‌گونجێ كوردانی عه‌شایه‌ری ئێران خۆیان به نائێرانی بزانن، یان دژی نیشتمان هه‌نگاوێك هه‌ڵێنن؟ ئه‌وانه‌ی هیوایان به‌م شتانه‌یه و مه‌به‌ستی خراپیان هه‌یه، ده‌بێ تێدا بچن.
ئاره‌زووی سه‌ربه‌خۆیی!!!؟؟؟
هه‌ندێ سه‌وداسه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاوی لێڵ ماسی بگرن، له كاته ناسكه‌كاندا ده‌نگۆی ئه‌وه داده‌خه‌ن كه گوایه كوردان بیر له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌م جۆره ده‌وڵه‌ت له كوردان خانه به‌گومان ده‌كه‌ن‌و كوردانیش له ده‌وڵه‌ت هیوا بڕاو: سه‌رقاڵیی ده‌وڵه‌ت به كاروباری دیكه‌وه به كاردێنن، ره‌فتاری خراپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی ساده‌و ساویلكه‌ش واده‌زانن ده‌وڵه‌ت به راستی نییه‌تێكی خراپی به‌رامبه‌ریان هه‌یه‌و ئه‌وان له خۆی نازانێ‌و، بێ هیوا و ناڕازی ده‌بنه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی هه‌لپه‌ره‌ستیش ناڕه‌زایی هه‌ندێ كه‌س گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه‌و ناوی ئاژاوه، ملبادان‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردی لێده‌نێن. راپۆرتی نهێنی و شتی له‌م بابه‌ته ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نیگه‌ران بێ‌و فه‌رمانی سه‌ركوت ده‌ربكات. به هات‌و هاوار، كۆمه‌ڵێك داماوی به‌زۆری خزمه‌تكار دوور ده‌خه‌نه‌وه، به‌ناوی یاخیبوونه‌وه هه‌ندێك ده‌گرن‌و ]پاشان ده‌ڵێن: ئاژاوه‌كه‌مان كوژانده‌وه و به‌رمان به سه‌ربه‌خۆیی كورد گرت. له كاتێكدا هه‌ندێ جه‌رده‌ی گێل بۆ رۆژی ته‌نگانه هه‌ڵده‌گرن تاكوو كه‌ی پێویستیان بوو هانیان بده‌ن‌و ئاژاوه‌یه‌كی دیكه بنێنه‌وه".
پاشان سه‌روتاره‌كه دێته سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كه كوردان هه‌میشه وه‌فاداربوون‌و ئێستا هه‌ندێ كه‌س به‌نیازن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تاوان بده‌نه پاڵیان له‌كاتێكدا ئه‌و شتانه له تارانیش ده‌قه‌ومێ‌و كه‌چی ناوی نانرێ سه‌ربه‌خۆیی و ئاژاوه‌و هتد. له دوایشدا مه‌به‌سته‌كانی رۆژنامه‌كه به‌م جۆره ریز ده‌كرێن:" ئێمه به ده‌ركردنی نامه‌ی كوهستان، به‌نیازین ئه‌م جۆره پیلانانه ئاشكرا بكه‌ین، زانیاری بڕوا پێكراو بخه‌ینه به‌رده‌م بیرورای گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌سیره‌ته‌وه سه‌یری برا كورده‌كانی خۆیان بكه‌ن. ئێمه به‌نیازین پڕ‌و پته‌و دژی ئه‌م كه‌سه ناپاكانه ناره‌زایی ده‌رببڕین، جا كه‌سی خۆماڵی بن یان كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی سزای كرده‌وه‌كانی خۆیان ببینن.
ئێمه به نیازین سه‌رنجی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌م ناوچانه رابكێشێن و داوا له ده‌وڵه‌ت بكه‌ین له هه‌ڵبژادنی نوێنه‌ره‌كانیدا تا دوایی ورد بێ‌و كاربه‌ده‌ستانی پاك‌و و نیشتمانپه‌رست له جێگه‌ی ئه‌م ئاژاوه‌خوازانه دابنێ.
ئێمه به‌نیازین خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه كاره ناڕه‌واكانی كاربه‌ده‌ستان به پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ته‌و سته‌مه‌كانیان هه‌ڵه‌ی كاربه‌ده‌ستان خۆیانه.
ئێمه به‌نیازیین خه‌ڵك به لوتفی ده‌وڵه‌ت هیوادار بكه‌ین.
ئێمه بڕیارمان داوه هه‌نگاو له‌م رێگه‌دا هه‌ڵبگرین و هیواداربین خودا یارمه‌تیمان بدات".
كاتی ده‌رچوونی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه، ره‌زاشای په‌هله‌وی له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه له‌سه‌ر كار لابراوه، ئێران جۆرێك ئازادیی سیاسیی تێدا دروست بووه، گه‌لێ رۆژنامه‌و ده‌سته‌ی جیاواز خه‌ریكی كاركردنن‌و دوو ئایدیای سه‌ره‌كی له ئارادان: ئایدیای دیمۆكراسی‌و سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌م دوو ئایدیایه‌ش سه‌ره‌تاكانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌شرووته‌خوازی، كه تا ئه‌و كات پتر له چوارده‌یه‌ك به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیبوو و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كۆرتكردنه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی شا، دامه‌زراندنی پارله‌مان، سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و جۆرێك له سیكۆلاریزه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو، بزووتنه‌وه‌كه شكستی هێنا، به‌ڵام ئایدیاكانی دواتر بووه ئیلهامده‌ری گه‌لێ چالاكی دیكه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هه‌فته‌نامه‌ی كوهستانیش ده‌بێ له نێو ئه‌م ناوكۆیه‌دا سه‌یر بكرێ، واته ناوكۆیی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت‌و په‌رله‌مانێكی كارامه‌و ده‌ستوورێكی دیمۆكراتیك له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ئێران‌دا. وه‌ك له یه‌كه‌م سه‌روتاره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، كارگێڕانی ئه‌م رۆژنامه به‌نیازن له رێگه‌ی چالاكیی یاسایی‌و خه‌باتی په‌رله‌مانتاریستیه‌وه، هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی دیمۆكراسی له ئێران‌و لێره‌وه‌ش نه‌هێشتنی سته‌م له‌سه‌ر كوردستان بده‌ن‌و، به‌زۆری سه‌رچاوه‌ی سته‌مه‌كه به كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی‌و كه‌سانی مشه‌خۆری خۆوڵاتی ده‌زانن.
رۆژنامه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی خۆی ناشارێته‌وه، به‌ڵام داوای ریفۆرم له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ده‌وڵه‌تی، په‌رله‌مانی‌و كارگێڕیدا ده‌كات‌و لای وایه لێره‌وه ده‌كرێ كێشه‌ی كوردستانیش چاره‌سه‌ر بكرێ‌و ئه‌م خه‌ڵكه‌ش ئاوه‌دانی‌و به‌خته‌وه‌ری ببینن. ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌كه، كه له ژماره 83ی خۆیدا راده‌گه‌نێ" هه‌موو كوردان ئێرانین‌و بارزانیه‌كان ده‌بێ له ئێران نیشته‌جێ بكرێن‌و ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تیان بدرێتێ". له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌كه كاری خۆی ته‌نیا بۆ بواری سیاسی‌و كارگێڕی كورت ناكاته‌وه‌و په‌نجه ده‌خاته سه‌ر په‌روه‌رده‌و وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامبوونی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره له بواری ته‌ندروستی گشتی، منداڵ، دایك، نه‌خۆشیی جۆراوجۆر، فێركردنی كشتوكاڵ به شێوه‌ی زانستی، ناساندنی په‌تاكان‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیان‌و هتده.
له درێژه‌ی روانگه‌ی ریفۆرمیستی خۆیدا، رۆژنامه‌كه هه‌وڵ بۆ ئه‌رشیفكردنی كه‌له‌پوور و فۆلكلۆر و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌دات و چه‌ندین به‌شیان لێ بڵاوده‌كاته‌وه و داواش ده‌كات كه شیعری كوردی بۆ ره‌وانه بكرێ. له بواری مێژووشدا به‌درێژایی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌نامه‌كه، لاپه‌ڕه‌یه‌ك تایبه‌ت ده‌كرێ به نووسینه‌كانی بابامه‌ردووخی كوردستانی كه باسی مێژووی كورده له كۆنه‌وه تا ئه‌وكات، كه دواتر بوو به كتێبی كورد‌و كوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا به چه‌ندین به‌شی زنجیره وتاری "سه‌رچاوه‌كانی نژادی كوردان"ی ئێحسان نووری پاشا بڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له 24 ژماره زنجیره وتاری "وه‌قایعی ئارارات" بڵاو ده‌كاته‌وه‌و، كتێبی" ئه‌سراری بارزان"یش یه‌كه‌م جار هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا به زنجیره وتار بڵاوده‌كرێته‌وه، كه كتێبێكه له باره‌ی به‌شداری بارزانیان له كۆماری كوردستان‌و به‌سه‌رهاتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی‌و ئاماده‌ییان له ئێران تا كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له ئاوی ئاراس.
له بواری سیاسیه‌وه رۆژنامه‌كه له دوو سه‌نگه‌ردا چالاكی ده‌كات: له ناوكۆیی ئێران‌دا هه‌وڵ بۆ پێشخستنی ریفۆرم و یاسا‌و دیمۆكراسی ده‌دات‌و راسته‌وخۆ پشتگیری به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و موسه‌دیق ده‌كات، له ناوكۆیی كوردستانیشدا هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی كاربه‌ده‌ستانی ناكارامه‌ی ده‌وڵه‌تی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌لپه‌رستانی خۆجێیی ده‌دات. ره‌خنه‌گرتن له كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی‌و له‌شكه‌ری‌و سته‌مه‌كانیان‌و، هه‌وڵ بۆ لابردنیان به‌شێكی هه‌میشه‌ییه له بواری كاركردنی رۆژنامه‌كه.
له بواری به‌ریان‌و جیۆگرافیاشه‌وه، به پێی روانگه‌ی كارگێڕانی هه‌فته‌نامه‌كه، كێشه سیاسیه‌كانی نێو ده‌وڵه‌ت‌و پارله‌مان له ئاستی گشتیدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌و، له ئاستی كوردستانیشدا، له ماكۆوه تاكوو لورستان ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌میشه‌یی هه‌واڵ‌و ره‌خنه‌و لێكدانه‌وه‌كان‌و هه‌فته‌نامه‌كه خۆی بۆ یه‌ك شار یان یه‌ك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كورت ناكاته‌وه.
له بواری ئابوورییه‌وه، هه‌فته‌نامه‌كه به پاره‌ی خۆی، یان باشتر وایه بڵێین به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ژی‌و ئاگاشمان لێیه به‌رده‌وام له هه‌موو ژماره‌كاندا داوای پاره‌ی ئابوونه‌و فرۆش له خوێنه‌ران ده‌كرێ و ئاماژه به‌وه ده‌درێ كه گه‌ر وا نه‌كه‌ن له‌وانه‌یه هه‌فته نامه‌كه بوه‌ستێ.
له بواری زمانه‌وه، زمانی سه‌ره‌كی هه‌فته‌نامه‌كه زمانی فارسییه، كه به په‌خشانێكی ئه‌و كات هاوچه‌رخ ده‌نووسرێ و هه‌ندێ جار له ئاستی رێنووس و رێزماندا كیشه ده‌بینرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا شیعری كلاسیكی كوردی و هه‌ندێ شتی فۆلكۆریشی به كوردی و له به‌شێكی كه‌می لاپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌ڵام وێرای ئه‌مه، هۆگریی به‌رده‌وامی هه‌فته‌نامه‌كه بۆ ئه‌ده‌ب و مێژووی كوردی و هه‌روه‌ها هاوڕایی و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی كورد به گشتی و به‌تایبه‌ت نووسه‌رانی ئه‌و كاتی باشووری كوردستان ده‌بینین، هه‌ر چۆن له دوا ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌كه‌دا به‌شێك له نامه‌ی پیره‌مێردی شاعیر وه‌ك خۆی به زمانی كوردی بڵاوده‌كرێته‌وه و خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه زۆر به‌و نامه‌یه شاد‌و خه‌نی ده‌بێ.
به نیسبه‌ت هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر كۆماری كوردستانیش، دیسان داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كه ده‌كات و، پشتگیری ناڕاسته‌وخۆی له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ له رۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه، كه ئۆرگانی ره‌سمی كۆماری كوردستانه له مه‌هاباد و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پشتگیری و پیرۆزبایی و ناردنی چه‌ند ژماره‌یه‌كی كوردستان بۆ نووسینگه‌كه‌ی خۆیان، ده‌بینرێ. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌میشه به‌ڕێزه‌وه باسی قازی محه‌مه‌د ده‌كات و ده‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی رۆژنامه‌كانی ئه‌و كاتی تاران له كۆماری كوردستان و قازی محه‌مه‌د ده‌یگرن و، كوهستان له‌و كاته‌دا ده‌بێته سه‌كۆیه‌كی باش له تاران بۆ داكۆكیكردن له كۆماره‌كه.
دوا ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌كه‌ش، كه 3ی مارسی 1947 به‌رامبه‌ر به 12ی ره‌شه‌مه‌ی 1325ی هه‌تاوی ده‌رچووه، هه‌ر باسی ململانێیه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستان و كۆنه‌په‌رستیی ناوخۆیی كوردستان و نواندنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ریان له‌سه‌ر ناوی ئه‌قل و رۆشنبیری كه به‌م شێوه له لایه‌ن هه‌فته‌نامه‌كه‌وه، مادام بابه‌ته‌كه بێ ئیمزایه، ره‌نگه له لایه‌ن د. ئیسماعیل ئه‌رده‌ڵانه‌وه روون ده‌كرێته‌وه: " كۆنه‌په‌رستان... رووداوی ئه‌م دواییه‌ی ئازه‌ربایجان و چوونی ئه‌رته‌ش بۆ مه‌هابادیان زۆر به‌كارهێنا و به ده‌ست و پێوه خه‌ریكن تۆمه‌تی پێوه‌ندی به حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و هتد ده‌خه‌نه پاڵ هه‌ندێ گه‌نجی رۆشنبیر كه ئاگایان لێ نییه و كه‌مینه‌ن..."،"داهێنانێكی ئه‌م دواكهوتووـانه ئه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نن سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه نامه‌ی كوهستانه و به ته‌له‌گراف داوایان له ده‌سه‌ڵات كردووه به بێڵ سه‌ره‌نه‌یزه رایبگرێ".
ناسنامه‌ی ستافی رۆژنامه‌كه جگه له خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌رپرس كه د. ئیسماعیل ئه‌رده‌ڵانه، دیار نین، به‌ڵام وه‌ك دیاره جگه له د. ئه‌رده‌ڵان هه‌ندێ خوێندكاری كوردی دانیشتووی تاران و هه‌ندێ نووسه‌ری شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ند نووسه‌رێكی باشووری كوردستان به بابه‌ت و نووسین یارمه‌تیان داوه. هه‌ندێ له‌م ناوانه كه چه‌ندین جار دووپات ده‌بنه‌وه. جگه له د. ئه‌رده‌ڵان كه ره‌نگه زۆربه‌ی شیكاری و راپۆرت و ره‌خنه بێناوه‌كان، كه به‌شی زیاتر لاپه‌ڕه‌كانن، نووسینی ئه‌و بن، ده‌توانین ئاماژه به‌م ناوانه‌ش بكه‌ین: بابا مه‌ردوخی كوردستانی، پ.س(؟)، عه‌لی ئه‌میر حكمه‌ت، عه‌بدولحه‌مید ئه‌رده‌ڵان، د. هووشه‌نگ زللی، ئه‌ندازیار نوور چه‌شم، ش.ئه‌لف(؟)، فه‌ره‌یدوون موعته‌مد وه‌زیری، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئاسف وه‌زیری، تورجانیزاده، موزه‌فه‌ر ئه‌رده‌ڵان، مه‌نسوور شاهنه‌واز، یوونس په‌رهامی، ته‌یموور موعته‌مد وه‌زیری، جه‌مال موشیری، جه‌لال تاهیری، محه‌مه‌د عه‌لی كوردی، په‌رێشان، ج.ئاشنا، ت. ئه‌مینیان، ع. شوجاع ئه‌رده‌ڵان، غوڵام حوسێن فه‌تحوڵڵاهی، عه‌باس ئازادپوور، ناسر موحسینی، ره‌حیم دیره‌كوه‌ند لوڕستانی، محه‌مه‌د قازی، پیره‌مێردی شاعیر، شێخ نافیعی مه‌زهه‌ر ناسراو به شپرزه‌ی سه‌قزی، جه‌عفه‌ر كه‌ریمی، هه‌ژار، هێمن، حه‌سه‌ن قزلجی، سدیق حه‌یده‌ری و ئیحسان نووری پاشا.... تاد
یه‌كه‌م ژماره‌ی 7ی ئاداری 1944 به‌رامبه‌ر دووشه‌مه، حه‌وتی ره‌شه‌مه‌ی 1323ی هه‌تاوی و دوا ژماره‌ی دووشه‌مه 3ی ئاداری 1947 بڵاوبۆته‌وه.
كوهستان له 8 لاپه‌ڕه‌دا و هه‌فتانه چاپ كراوه. دابه‌شكردنی لاپه‌ڕه‌كان به زۆری به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ن:
لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م، به‌زۆری بریتیه له دوو مانشێت(سه‌ره‌كی‌و لاوه‌كی) كه زۆربه‌ی جار یه‌ك مانشێتیان پێوه‌ندیی به كوردستانه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌ی دیكه به ئێران یان جیهانه‌وه.
لاپه‌ڕه‌ی دووه‌م، تایبه‌ته به هه‌واڵ و شرۆڤه‌ی هه‌واڵی ئێران و جیهان. ئه‌گه‌ر چی له ژماره‌كانی ساڵی یه‌كه‌مدا، لاپه‌ڕه‌ی دوو ئێرانییه‌و لاپه‌ڕه‌ی سێ هه‌واڵی جیهانی تێدایه.
له لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌مدا، وه‌ك وترا، هه‌ندێ جار هه‌واڵی جیهان بڵاوبۆته‌وه و له ساڵی دووه‌مدا جگه كتێبی ((وقایع أرارات)) كتێبی" مێژوو و نیژادی كورد"ی ئیحسان نوری پاشا و "أسرار بارزان" كه تایبه‌ت بوو به رووداوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی بارزانی و ئاماده‌ییان له كۆماری كورستان له‌م لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه.
لاپه‌ڕه‌ی چوار به زۆری تایبه‌ته به ته‌له‌گراف و نامه و نووسینی خه‌ڵكی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بابه‌تی لۆكاڵ یان ناخۆیی له خۆ ده‌گرێ.
لاپه‌ڕه‌ی پێنج به درێژایی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌كه به‌شی "كرد و كردستان"ی محه‌مه‌د مه‌ردووخ كوردستانی تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بابه‌تێكی دیكه له‌سه‌ر پرسی رۆژی كوردستان.
لاپه‌ڕه‌ی شه‌ش، به‌زۆری ته‌رخانه بۆ راوبۆچوون له‌سه‌ر كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام جار جار، ریكلام و چیرۆكی درێژی وه‌رگێردراوی به زنجیره تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
لاپه‌ڕه‌ی حه‌وت، به‌زۆری په‌یام و ته‌له‌گرافی خه‌ڵك، هه‌واڵی كورت و پاشماوه‌ی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی له‌خۆ گرتووه.
لاپه‌ڕه‌ی هه‌شت، ئه‌م لاپه‌ڕه به زۆری گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێدراوه و گرنگترین باس و پرسی رۆژی پێوه‌ندیدار به كوردستانی تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به زۆری بێ ئیمزایه.
ناونیشانی هه‌ندێ له بابه‌ته‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه كه به‌رێكه‌وت هه‌ڵبژێردراون، ده‌توانێ گرنگیدانی هه‌فته‌نامه‌كه به‌م لاپه‌ڕه‌و روانینی ئاشكرا بكات:
ژماره‌ی1: كێشه‌ی مه‌هاباد.
ژماره‌ی 8: چی له كوردانی قووچان ده‌كه‌ن؟
ژماره 83: په‌نابه‌ران، بارزانیه‌كان كوردن و په‌نایان بۆ ئێرانی دایكی كوردان هێناوه.
ژماره‌ی 6: موڵكدارانی كوردستان چیان له ئه‌رته‌ش ده‌وێ؟
ژماره 7: ئایا ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامی داواكانی خه‌ڵك ده‌داته‌وه؟
ژماره 79: بۆ خه‌ڵكی به‌ڕێزی گه‌ڕووس.
ژماره‌ی 81: ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕووس...
ئه‌گه‌ر مه‌رجی چووونه نێو مێژووی گه‌لان، نووسین بێت، كوهستان یه‌كێكه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م چوونه نێو مێژووه و یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته‌كانی هه‌ست به شوناسی تایبه‌ت له نێو گه‌لی كورددا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایه‌كی گه‌ڕان بۆ شوناسی سیاسیی كوردبوون له سه‌رده‌می گۆڕانه گه‌وره‌كانی جیهان و ئێران‌دا.
واته هه‌وڵێك بۆ پێناسه‌كردنی خود له ناوكۆیی سیاسیی جیهانداو له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه، كه كۆمه‌ڵێك خوێنه‌وار و خوێندكاری ئه‌و كاتی كوردی له خۆی كۆكردۆته‌وه و به دوای هه‌واڵ و رووداوه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا چووه، هه‌وڵێكی جیدییه بۆ پێناسه‌كردنی ماناكانی كوردبوون و هه‌وڵ بۆ لێكدانه‌وه‌ی به زمان و زاراوه‌ی ئه‌قڵانیی هاوچه‌رخ. وه‌ك ده‌شبینین، له‌و كاته‌دا كوهستان توانیه‌تی گه‌لێ كێشه‌ی راسته‌قینه بوروژێنێ و پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆی دروست بكات و ببێته مینبه‌رێكی رۆشنبیری و رۆشنگه‌رانه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌موو نوسینێكی راسته‌قینه‌یه له نێو یان ده‌ره‌وه‌ی فۆرم و قاڵبی رۆژنامه.
م. ت.
به‌م نزیكانه سه‌رجه‌م ژماره‌كانی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه ده‌توانیت دابگریت
1 تا 10
 |

شیعری ناوچه‌ی موكریان
|

ئیدیۆم چه‌شن و پێكهاتنی له زمانی كوردیدا
|

دابه‌شبوونی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر
|

شه‌ر‌ه‌فخانی به‌دلیسی- سه‌رده‌م، ژیان، نه‌مریی
|

رسته‌ی باسمه‌ند له زمانی كوردیدا
|
| Kurdology copyright 2008© All Rights Reserved |
Created by: Avesta Group |
|
|